کەشناسی هەرێم : باران بارین دەستپێدەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك كاتدا هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی دووشه‌ممه 15/3/2021، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.