په‌رله‌مانی كوردستان كێشه‌ و گرفته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌میوانداری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان تاووتوێده‌كات

سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی گشت ئەندامان دەکات بۆ ئامادەبوونیان دانیشتنی ژمارە(٤)ی ئاسایی خولی بەهارە لەساڵی سێیەم کاتژمێر(11)ی پێش نیوەرۆی ڕۆژی سێشەممە 16 -3-2021.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى 3ى 2021، سامان ئه‌حمه‌د به‌كر، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بریایدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە(4) بەم شێوەیە بێت:

خستنەڕووی کێشە وگرفتەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی چارەسەرکردنیان، بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان.

Back to top button