جوڵەی ھێزەكانی ئەمریكا بەردەوامە
lسەرچاوەیەک لە ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ئەمریکا بەرەو باکوری سوریا بە تایبەت ناوچەی حەسەکە بە ئاراستەی باکوری سوریا دەجوڵێن، کە پاڵپشتی لۆجستیکییان هەیە.
سەرچاوەکە وتیشی:”زیاتر لە 40 هەمەر و زرێپۆش لە هەولێرەوە لە ڕێگای مەرزی سێمیلكاوە ڕۆشتون و دوێنێ چوونەتە ناو خاکی سوریا، کە کەرەستە و چەکی پاڵپشتی لۆجستیکییان هەڵگرتووە”.
وتیشی:”ماوەی سێ ڕۆژە جموجۆڵێکی نائاسایی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنوری نێوان سوریا و عێراق لە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، لە کاتێکدا کە هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕۆژانە ڕووپێوی گوندەکانی سنوری سنوردەکات”.
لە بەیاننامەیەکی پێشتردا ، جێگری سەرۆکی بەرەی عەرەبی لە کەرکوک نازم ئەلشمەری ، داوای سنووردارکردنی جموجۆڵی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و بەستنەوەیان بە ڕەزامەندی حکومەتی فیدراڵەوە کرد.
سەرچاوە : مەعلومە