ڕێكخراوی بەدر : ئەمریكا داعش بەھێز دەكاتەوە
بەڕێوەبەری نوسینگەی بەدر لە ” ئەنبار ” قوسەی ئەنباری ڕۆژی یەکشەممە گوتی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەڕەشەیەکی ئاشکران بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە سەر سنووری عێراق و سوریا.
ئەنباری ڕایگەیاند، بەردەوامی فڕینی گەشتەکانی ئەمریکا مەترسی گەورە بۆ سەر سەروەری عێراق دروست دەکات.
هەروەها، هاتووە: هەموو جوڵەکانی ئەمریکا بەتەواوی لەگەڵ ئەو زانیاریانەی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە لە پێش و دوای ئەوەی کە ئێمە پشتڕاستمان کردەوە کە فڕۆکەی ئەمریکا ئەو ناوچانە بەهێز دەکات کە رێکخراوی تیرۆریستی داعشی لێ ئامادەیە” و داوای کرد”پێشڕەوییە ئاسمانیەکان بە سیستەمی جۆراوجۆر لە سنوری عێراق و سوریا بەهێز بکرێت بۆ وەدەرنانەوەی فڕۆکەی بیانی دوژمنکار”.
سەرچاوە : مەعلومە