شنگال: سوپای عێراق و گرووپێکی چەکدار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە ، كوژراو برينداريش هه‌يه
لە نزیک شنگال سوپای عێراق و گرووپێکی چەکدار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە و كوژراو برينداريش هه‌يه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له نێو قه‌زاى شنگال له‌باره‌ى شه‌ڕه‌كه رايگەیاند، گرووپێکی چەکداری كه ناسنامه‌يان ديار نه‌بووه كێن له سنووری ئوم جرێش له لاى سنوورى سوریا هێرش و په‌ڵامارى سوپای عێراقیان داوه و شه‌ڕه‌كه دواى زياتر له چه‌ند كاتژمێرێك ئێستا ڕاوه‌ستاوه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه هەروەها رایگەیاند، ، شه‌ڕه‌كه دره‌نگانى شه‌و تا به‌ره‌به‌يانى ئه‌مرۆ بووه و، لە ئەنجامی شەڕەکەشدا، سەربازێکی عێراقی کوژراوە و برينداريش هه‌يه به‌پێ ى زانيارييه‌كان به‌ڵام هێشتا به دروستى نازانرێت چه‌نده.
هاوكات ، وه‌يس نايف سەرۆکی ئەنجوومەنی شنگال يش ڕايگه‌ياند،” چه‌كدارانى (پەکەکە) و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و تیرۆریستانی داعش سنوورى قه‌زاى شنگاليان کردووەتە ناوچه‌يه‌كى مه‌ترسيدار و پر له كێشه‌و، ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و سوپا هەیە هه‌ر ئه‌وه‌ش واى كردووه هاوڵاتيانى ئه‌و سنووره نه‌توانن بگه‌رێنه‌وه ئه‌وه‌شى گه‌ڕاوه‌ته‌وه دووباره ئاواره‌ى كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بنه‌وه.