گه‌نده‌ڵييه‌كى حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا بۆ شارى ئوور ئاشكرا ده‌بێت،كورسييه‌كه‌ى پاپا ده‌دزرێت

به‌رپرسێكی تیمی ئاماده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ عێراق، گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێ: ئه‌و كورسییه‌ی پاپا له‌ شاری ئوور له‌سه‌ری دانیشت و نوێژی ئاینه‌ ئیبراهیمییه‌كانی له‌سه‌ر خوێند، دیار نه‌مابوو و ده‌ركه‌وت دزراوه‌، هه‌روه‌ها له‌كرين و پێداويستى تريش پاره‌ى خه‌ياڵى خه‌رج كراوه‌ و كه‌لوپه‌له‌كانيش ديار نه‌ماون.
ماهیر شاكر توبیه‌ ڕاوێژكار له‌ لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگی ئاهه‌نگی پاپا فڕانسیس له‌ شاری ئوور، ڕايگه‌یاند، “گه‌نده‌ڵی و زێده‌ڕۆیی زۆر له‌سه‌ر پاره‌ی ئاو بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا كراوه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و كورسییه‌ی پاپا له‌ شاری ئوور له‌سه‌ری دانیشت و نوێژی ئاینه‌ ئیبراهیمییه‌كانی له‌سه‌ر خوێند، دیار نه‌مابوو و ده‌ركه‌وت دزراوه‌ “.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ى لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگی ئاهه‌نگی پاپا فڕانسیس له‌ شاری ئوور زیاتر گوتی، “حكوومه‌تی به‌غدا بۆ خه‌رجكردنى پاره‌ى ته‌ختێك بۆ پاپا له‌ ئوور و دروستكردنی به‌ 15 مه‌تر درێژی به‌ هه‌شت مه‌تر پانی، هه‌روه‌ها دوو خێوه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، یه‌ك خێوه‌ت بۆ خواردن، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كامێرا بۆ تۆماركردنی وێنه‌كانی كاتی سه‌ردانی پاپا، له‌گه‌ڵ سته‌یجێك بۆ وه‌ستانی ڕۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ری، 300 پاكه‌ت له‌ خواردنی ئاماده‌كراو كه‌ ته‌نیا پێكهاتبوو له‌ دوو له‌فه‌، ئاوێك، سێوێك، كێكێك و یه‌ك قتوی خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان، 450 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ خه‌رج كرابوو”.
ئاماژه‌ی كرد، من خۆم به‌ڵێنده‌رم و خاوه‌نی كۆمپانیای ئاماده‌كارییه‌كانی ئاهه‌نگی شاندم، سه‌ره‌تا پێیانم گوت ئه‌و شتانه‌ ته‌نیا به‌ 75 ملیۆن دینار ده‌كرێت و با 25 ملیۆن دیناریش بخورێت، ئه‌وكات ده‌یكرده‌ 100 ملیۆن، نه‌ك ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌س نازانێ چی لێ هات، به‌ڵام ئه‌وان گوێ به‌ ئێمه‌ ناده‌ن و بڕیاره‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی عێراق ده‌رده‌چێت، ئێمه‌ ته‌نیا جێبه‌جێكار بووین و هیچی تر.
ڕوونی كرده‌وه‌، ئیداره‌ی ناسرییه‌ ناتوانن هیچ بڵێن و هیچ بكه‌ن، ته‌نیا ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ ده‌رچوو واژووی بكه‌ن، پاره‌كه‌یش له‌سه‌ر حسابى نه‌وتی شاره‌كه‌ بده‌ن.
ڕۆژی پێنجی ئادار/مارسی 2021، پاپای ڤاتیكان گه‌شتێكی مێژوویی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ كرد بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ.

 

س : وشه‌
Back to top button