له‌م حه‌فته‌يه‌ دەست بە خەرجكردنی پارەی سێ ساڵی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

بەرێوبه‌رى گشتى بازرگانى له‌ وەزارەتی بازرگانیی حكومه‌تى هەرێمی كوردستان ده‌لێ له‌م حه‌فته‌يه‌ دەست بە خەرجكردنی پارەی سێ ساڵی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رايگەیاند: “هەوڵ دەدەین لەو حەفتەیە بڕێك لە پارەی گەنمی سێ ساڵی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دابەش بكەین كه‌ بڕه‌كه‌ى 268 مليار ديناره‌ و له‌لايه‌ن حكوومه‌تى عێراق بريارى خه‌رج كردنى دراوه‌ به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌ى ته‌كنيكى ڕه‌وانه‌ كردنى پاره‌كه‌ دواكه‌وتووه‌”.

له‌باره‌ى هۆكارى دواكه‌وتنى پاره‌كه‌ش له‌به‌غداوه‌ نەوزاد شێخ کامیل گوتى، “لە بەغدا بە هۆی قەدەغەی هاتووچۆ، فەرمانبەران هەفتەی دوو رۆژ دەوام دەکەن، بۆیە پارەکە دواکەوتووە و بۆته‌ كێشه‌ “.

 

Back to top button