12ترافیکی داخراوی ناوشارى هه‌ولێر لاده‌برێن

به‌رێوبه‌رايه‌تى هاتووچۆى شارى هه‌ولێر ڕايده‌كه‌ينێت : 12ترافیکی داخراوی ناوشارى هه‌ولێر لاده‌برێن و ئه‌مرۆش يه‌كێك له‌و ترافيكانه‌ له‌چواريانى ئاكار لابرا.
به‌رێوبه‌رايه‌تى هاتووچۆى شارى هه‌ولێر  له‌ راگه‌يێنراوێكدا ڕايگه‌ياند :” ئەمڕۆ بەفەرمی لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی شارى هەولێرەوە دەستکرا بەهەڵگرتنەوەی ترافیکلایتی چوارڕیانی ئاکار.
ڕاشيگه‌ياندووه‌: ” لابردنی ئەو ترافیکە بەتەنیا نیە کەکاری لێدەکرێت، بەڵکو 12ترافیکی داخراوی ناوشار ئەو لابردنە دەیانگرێتەوە، کەلابردنەکە هەڵگرتنی کربستۆنی شۆستەکان و، قیرکردنەوەی شوێنەکانیشیان دەگرێتەوە.
Back to top button