پەکەکە دەستی بە هەڵمەتێکی فراوان بۆ دانانەوەی مین و بۆمب لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە

درەنگانی شەوی هەینی 12-3-2021، بۆمبێک، کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکە دانرابووەوە، بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک بە ناوی تاریق قادر و برینداربوونی یەکێکی دیکە بەناوی مزەفەر فەرهاد. له‌م باره‌يه‌وه‌ ، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پەکەکە دەستی بە هەڵمەتێکی فراوان بۆ دانانەوەی مین و بۆمب لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە ، ده‌شلێ: کێشەی ئەو مین و بۆمبانەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دایناونەتەوە، دەبەنە پەرلەمان و کاری لەسەر دەکەن.

رێڤینگ هروری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رايگەیاند، پەکەکە دەستی بە هەڵمەتێکی فراوان بۆ دانانەوەی مین و بۆمب لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیدارن و مەترسیی گەورەیان لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی سنوورەکە دروست کردووە.

رێڤینگ هروری هەروەها راشیگەیاند، کە پەکەکە نەخشەی شوێن و جێگا مینڕێژکراوەکانی لایە و، داواکارین کۆتایی بە دانانەوەی مین بهێنێت و ئەوانەی داشیناوناتەوە، هەڵیان بگرێتەوە“.

رێڤینگ هروری گوتيشى،”لێژنەی پێشمەرگە کێشەی مینەکانی پەکەکە دەباتە پەرلەمان و کاری لەسەر دەکەین“.

Back to top button