باره‌گاى بارزانى لە یادی لەدایکبوونیی بارزانیی نەمردا :ناو و یادی بارزانیی نەمر بە زیندوویی و، ڕێباز و خەباتی بە نەمری دەمێنێتەوە.
باره‌گاى بارزانى لە یادی لەدایکبوونیی بارزانیی نەمردا له‌په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يس بووك ده‌نووسێت: لە یادی لەدایکبوونیی بارزانیی نەمردا ناو و یادی بارزانیی نەمر بە زیندوویی و، ڕێباز و خەباتی بە نەمری دەمێنێتەوە.
به‌شێك له وێستگه‌كانى ژیانى بارزانى نه‌مر :
مەلا مستەفا بارزانی، رابەری مەزنترین شۆڕشی مێژووی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستانە، لە تەواوی تەمەنی سڵی نەکردەوە لە داواکردنی مافەکانی خەڵکى كوردستان و خەباتکردن بۆ وەدیهاتنی خواستە نەتەوەییەکان، لە دوای خۆشی رێبازێکی پڕ رێبواری بۆ داخوازییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بەجێهێشتووە و بووەتە سەرمەشق و نموونەی باڵای حەقانییەت و داخوازی نەتەوەیی و مافخوراوان.
مستەفا بارزانی له 14/03/1903 له گوندی بارزان هاتووەته دنیاوه.
* له ساڵی 1906 و له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا، له به‌ندیخانه‌ی مووسڵ له‌گه‌ڵ دایکیدا زیندانی کراوه.
* له نێوان ساڵانی 1917-1919 شێخ ئه‌حمه‌د بارزانیی برا گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ شێخ عبدالرحمن شه‌رناخیدا، بۆ کاروباری شۆڕش ده‌ینێرێته کوردستانی تورکیا و، له‌وێ له (موش) چاوی به شێخ عبدالقاهری نه‌هری و شێخ سه‌عیدی پیران ده‌که‌وێ.
* له ساڵی 1919 به فه‌رمانی شێخ ئه‌حمه‌د به سه‌رۆکایه‌تیی هێزێکه‌وه ده‌چێته هاواری شۆڕشی شێخ مه‌حموودی نه‌مر، به‌شێک له هێزه‌که له دۆڵی (بیاو)وه به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی له ناوچه‌ی (باڵه‌ک)ـەوه ده‌ڕۆن. له ڕێگا تووشی شه‌ڕی عه‌شیره‌ته دۆسته‌کانی ئینگلیز ده‌بێ و چه‌ندین شه‌هید ده‌ده‌ن، تا به‌رایی هێزه‌کانی ده‌گاته ناوچه‌ی سلێمانی، شۆڕش کۆتایی دێت و شێخ مه‌حموود خۆیشی به دیل ده‌گیرێت.
* له نێوان ساڵی 1920-1921 دا له‌گه‌ڵ هێزێکدا ده‌چێته هاواری (ئه‌ندارێک) پاشای ئه‌رمه‌نییه‌کان له تورکیا و پاشا و چه‌ندین ئه‌رمه‌نییش له کوشتاره‌که‌ی ئه‌رمه‌نییه‌کانی تورکیا ڕزگار ده‌که‌ن و ئه‌ندارێک پاشا و خێزانه‌که‌یشی ده‌گه‌یه‌ننه سوریا و خۆشیان تا ده‌گه‌نه‌وه زاخۆ (14) شه‌هید ده‌ده‌ن.
* 09/12/1931 له ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌می بارزاندا، له شه‌ڕی (به‌رقی به‌گ)ـدا، به هه‌شتا بارزانییه‌وه سوپای ده‌وڵه‌تی شکاند و زیانی ( 126) کوژراوی به دوژمن گه‌یاند به‌رامبه‌ر به پێنج شه‌هید.
* لە22/06/1933 دا که حکوومه‌تی تورکیا شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌گرێ و ته‌سلیم به حکوومه‌تی عێراقی ده‌کاته‌وه، مسته‌فا بارزانیی نه‌مر به‌خۆی و خێزانه بارزانییه‌کانه‌وه، به یارمه‌تیی برا کورده‌کانی تورکیا، خۆی ده‌رباز ده‌کا و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌ی بارزان، حکومه‌تی عێراقیش ناچار ده‌کا له کۆتایی ئابی 1933 دا شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانییش ئازاد بکات و بیگێڕێته‌وه بارزان .
* له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1936 دا، که بۆ وتوێژ ده‌چێته مووسڵ له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێ و له‌لای موته‌سه‌ریفی ئه‌وسای مووسڵ ده‌رمانخوارد ده‌کرێ، به موعجیزه له مه‌رگ ڕزگاری ده‌بێ، پاش دوو هه‌فته‌ی بێهۆشی، هه‌ر له کۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا خۆی و شێخ ئه‌حمه‌دی برا گه‌وره‌ی و هه‌موو خێزانه بارزانییه‌کان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ به‌غدا و شاره‌کانی دیکه و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن.
* لە 12/07/1943 بارزانیی نه‌مر پاش چه‌ندی ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ستبه‌سه‌ری، به یارمه‌تیی حیزبی هیوا و چه‌ند که‌سانێکی نیشتمانپه‌روه‌ر له سلێمانی ده‌رباز ده‌بێ و ده‌گاته (شنۆ)ی کوردستانی ئێران. هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و ئێران، هه‌ریه‌که‌یان ( 50.000 ) هه‌زار دینار پاداشت بۆ سه‌ری بارزانیی نه‌مر ته‌رخان ده‌که‌ن، به‌ڵام بارزانی له 28/07/1943 ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌ی بارزان و له ماوه‌ی دوو مانگدا پتر له دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی لێ کۆ ده‌بێته‌وه و شۆڕشی 1943-1945 بارزان ده‌ستی پێ‌کرد.
02/10/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (شانه‌ده‌ر)
12/10/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (خێرۆزۆک)
06/11/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (گۆڕه‌توو)
10/11/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (مه‌زنه)
29/11/1943 ده‌ستپێکردنی گوتووێژ له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت .
15/01/ 1945 لیژنه‌ی (ئازادی) پێکدێنی .
25/08/1945 شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه .
05/09/1945 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (مه‌یدان مۆریک) له‌م شه‌ڕه‌دا به‌رامبه‌ر به پێنج شه‌هید، ده‌وڵه‌ت (80) دیل و (480) کوژراو به‌جێ ده‌هێڵێت.
11/10/1945 کشانه‌وه بۆ کوردستانی ئێران.
29/04/1946 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (قاراوا) له ناوچه‌ی سه‌قز و به‌رگریکردن له کۆماری کوردستان، له‌م شه‌ڕه‌دا (80) سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری سوپای ئێرانی کوژران و (120)یشیان لێ به‌دیل گیران، به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی بارزانی هیچ زیانێکیان لێ بکه‌وێت.
15/05/1946 شه‌ڕی گه‌وره‌ی (مل قه‌ره‌نی) یا (مامه شاه)
16/08/1946 پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی دامه‌زراند .
هه‌فته‌ی یه‌که‌می 03/1947 شه‌ڕی (نه‌لۆس)
13/03/1947 شه‌ڕی به‌ره‌ی (شنۆ و نه‌غه‌ده)
24/03/1947 شه‌ڕی (قارنه) له ناوچه‌ی خانه.
25/03/1947 شه‌ڕی (هه‌ڤرس- هه‌له‌ج) ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ.
03/04/1947 شه‌ڕی نێرگێ ( به‌ری زه‌ر ). بارزانیی نه‌مر خۆی به سووکی بریندار بوو.
19/04/1947 دێته‌وه ناو خاکی عێراق .
25/05/1947 ده‌گاته گوندی ( با ) له کوردستانی تورکیا .
27/05/1947 ده‌گاته گوندی ( جێرمێ ) له کوردستانی ئێران .
09-11/06/1947 شه‌ڕی چیای ( سوسز) و ده‌شتی ( ماکۆ )، ئه‌م شه‌ڕه سێ شه‌و و سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو به‌بێ وه‌ستان سوپای ئێران تۆپ و فڕۆکه و تانکیان تێدا به‌کار هێنا، سوپای ئێران ده‌مێک پێشتر خۆیان بۆ ئاماده کردبوو، به‌ڵام بارزانییه‌کان شکاندیانن و جگه له سه‌دان کوژراو ( 271 ) که‌سیشیان به‌دیل گرتن.
له ڕۆژی 18/06/1947 دا، بارزانیی نه‌مر دواکه‌سی هێزه‌که‌ی بوو له ئاوی (ئاراس) په‌ڕیه‌وه چووه نێو خاکی سۆڤێته‌وه .
29/09/1947 بارزانی نه‌مر له شاری ( نه‌خچه‌وان )ی که‌ناری ئه‌رمینیاوه گوێزرایه‌وه بۆ شاری ( ماکۆ )ی پایته‌ختی کۆماری ئازه‌رباینجان .
• 19/01/1948 له کۆنفرانسێکی گشتیدا که هه‌موو کورده ئاواره‌کانی کوردستانی عێراق و ئێران ئاماده‌ی ببوون، سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی هاوبه‌ش بۆ بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هەڵبژێردراو بارزانی به سه‌رۆکی ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه هه‌ڵبژێردرا .
29/08/1948 خۆی و هه‌ڤاڵانی له ( باکۆ ) وه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ شاری ( تاشقه‌ندی ) پایته‌ختی کۆماری ئۆزبه‌گستان.
13/03/1949 بارزانیی نه‌مر له هه‌ڤاڵانی داده‌بڕن و خۆی و ته‌نها دوو هه‌ڤاڵی ده‌به‌ن بۆ شاری ( چه‌مبای ) له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی وۆرال و له‌وێ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ.
01/10/1951 ده‌گه‌ڕێته‌وه تاشقه‌ند.
له مانگی ئایاری 1953 (ستالین) ده‌مرێ و (خرۆشۆف) دێته سه‌رکار، بارزانیی ده‌گوێزرێته‌وه ( مۆسکۆ ) و چه‌ند جارێکیش چاوی به ( خرۆشۆف ) ده‌که‌وێ.
06/10/1958 پاش شۆڕشی ته‌مووز و، پتر له دوانزه ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری گه‌یشته‌وه به‌غدا.
له سه‌ره‌تای 1960 به یه‌کجاری گه‌ڕایه‌وه بارزان.
11/09/1961 شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌ستی پێ کرد.
11/03/1970 دا ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی عێراق به‌ده‌ست هێنا.
29/09/1971 ناحه‌زانی کورد و کوردستان پیلانێکی مکۆم و نه‌خشه بۆ کێشراوی وردیان بۆ نایه‌وه، به موعجیزه لێی ڕزگار بوو.
له ئاداری 1974 ده‌ستی دایه‌وه شه‌ڕی به‌رگری.
له ئاداری 1975 له ئه‌نجامی ڕێککه‌وتنه ناوزڕاوه‌که‌ی جه‌زایر و ئه‌و پیلانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی که دژ به شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن کرا، به خۆی و سه‌دان هه‌زار کوردی عێراقه‌وه چووه‌وه کوردستانی ئێران .
01/03/1979 له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد.
05/03/1979 له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له کوردستانی ئێران له شاری ( شنۆ ) له‌سه‌ر سنووری کوردستانی عێراق و کوردستانی تورکیا ئه‌سپا‌رده‌ی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا .
06/10/1993 هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی نه‌مران بارزانیی نه‌مر و ئیدریسی هه‌میشه زیندوو له ڕێوڕه‌سمێکی شکۆدار بۆ کوردستانی عێراق، که له پێنجوێنه‌وه تا سلێمانی و هه‌ولێر و ناو په‌رله‌مانی کوردستان و تا به‌خاک سپاردنیان له بارزان، به سه‌دان هه‌زار که‌س له هه‌موو چین و توێژ و که‌رتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پیاوانی ئایینی و که‌سایه‌تیی کورد تورکمان و ئاشووری و عه‌ره‌ب له پێشوازیدا بوون.
باوکى کورد مسته‌فا بارزانی، یه‌کێک بوو له سه‌رکرده نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ره ناسراوه‌کانی کورد و، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. کاتێ کۆچی دوایی کرد له 1/3/1979 له نه‌خۆشخانه‌ی جۆرج تاون له واشنتۆن دی سی، ملیۆنان کورد و غه‌یره‌کورد، ماڵئاواییان له ته‌رمی پیرۆزی کرد. یادگارییه‌کانی له دڵی هه‌موو کوردێک ده‌مێنێته‌وه ئه‌وانه‌ی که پشتگیریی له‌و ئامانجانه ده‌که‌ن که بارزانیی نه‌مر به درێژایی ژیانی خۆی لەپێناویاندا تێدەکۆشا، بارزانی تا هه‌تایه وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی به‌رز و ناودار له مێژووی کورددا ده‌مێنێته‌وه.
بارزانی هه‌ر وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و نموونه‌ی که‌ڵه پیاوێک ده‌مێنێته‌وه بۆ گه‌نجی ئه‌مڕۆی کورد که پشت قایمن به گیانی بەرخودان و کۆڵنه‌دان ئه‌و ئه‌فسانه‌یه که هیچ کاتێک له په‌یوه‌ستبوونی خۆی به تێکۆشانی کورد بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئاشتی وئازادی و دیموکراتی درێغی نه‌کردووه و نه‌هه‌ژاوه.
kdp.info