ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کارنامەى دانیشتنى سبەینێی بڵاوکردەوە و بودجه‌ش ناخرێته ده‌نگدانه‌وه
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کارنامەى دانیشتنى سبەینێی بڵاوکردەوە كه له نۆ خاڵ پێكهاتووه و پرسی دەنگدانيش لەسەر بودجەى 2021 ى عێراق تێدا نییە.
به پێ ى كارنامه‌ى کۆبوونەوەکەى سبه‌ينێى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کە وێنەیەکى دەست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك” کەوتووە و تێدا نۆ خاڵ ديارى كراوه گرنگرترين خاڵه‌كانيش تەواوکردنى دەنگدان ده‌بێت لەسەر پڕۆژە یاساى دادگاى فیدراڵى کە بەشێک لەفراکسیۆنەکان ناکۆکن لەسەرى و سێ مادده‌ى سه‌ره‌كى ماوه برياره ده‌نگى له‌باره‌يه‌وه بدرێت.
هه‌ر چه‌نده سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوسى له دانيشتنى پێشوو ڕايگه‌ياند كه بودجه‌ى 2021 ى عێراق له دانيشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌خرێته ده‌نگدان به‌ڵام له كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه‌ى سبه‌ينێ نيه.
لاى خۆشيه‌وه د. به‌شير حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ده‌زگاى ميدياى خواكوڕكى ڕاگه‌ياند:” ئێواره‌ى ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆك فراكسيۆنه‌كان له‌باره‌ى پرۆژه‌ياساى دادگاى باڵاى فيدڕاڵى عێراق كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێككه‌وتن له‌باره‌ى ئه‌و سێ مادده‌ى ماوه تاوه‌كو پرۆژه‌ياساكه له دانيشتنى سبه‌ينێ تێپه‌رێت و ده‌نگى له‌باره‌يه‌وه بدرێت.
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتيشى :” گرنگه له‌باره‌ى ئه‌و سێ مادده‌ى ماوه بگه‌نه رێككه‌وتن و پرۆژه‌ياساكه تێپه‌رێت.