هه‌رێمى كوردستان : هەڵمەتی ڕووپێوکردنی کۆمەڵگا بۆ دیارکردنی ئاستی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەستیپێکرد
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕايده‌گه‌ينێت: له رێگاى ژماره‌يه‌ك تيمى پزيشكى له ته‌واوى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان هەڵمەتی ڕووپێوکردنی کۆمەڵگا بۆ دیارکردنی ئاستی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ڵاوكراوه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى دراوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك ڕايگه‌ياندووه:” بە چاودێری ڕێزدار (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی، هەڵمەتی ڕووپێوکردنی کۆمەڵگا بۆ دیارکردنی ئاستی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەستیپێکرد .
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاشيگه‌ياندووه : ” هه‌ڵمه‌ته‌كه لەماوەی 14 ڕۆژ لە هەموو پارێزگاکان لەلایەن 36 تیمی پزیشکی ئەنجام دەدرێت.