بوومه‌ له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز روویدا

 

دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێرانی هه‌ژاند كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5 پله‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای كرمانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ژاند و بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه‌.

 

ناوه‌ندی چاودێری بومه‌له‌رزه‌ی سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌ی جیۆفیزیایی له‌ زانكۆی تاران رایگه‌یاند، “بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5 پله‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ ناوچه‌ی فاریابی و ‌ له‌ خاڵی یه‌كتربڕی نێوان هه‌ریه‌ك له‌ بازنه‌ی پانی 57.02 و هێڵی درێژی 28.16 پله‌ی رۆژهه‌ڵات و له‌ قووڵایی 18 كیلۆمه‌تر له‌ ژێر رووی زه‌وی روویدا“.

 

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له‌ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری ئێرانی له‌ پارێزگای كرمان گوتی: “بومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دواوه‌ نه‌بوو، چونكه‌ چه‌قه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی بووه‌“.

سه‌رچاوه‌: فارس نیوز

Back to top button