مسته‌فا كازمی له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ باره‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ كاتی دیاری كراو كۆبووه‌.

 

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پەرلەمان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دەنگدانی هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات کۆبووه‌وه‌و دواین هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا.

 

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان سورن له‌سه‌ر سازدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌كاتی دیاری كراوی خۆی.

 

Back to top button