وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: ئومێد دەکەین لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بگەینه‌ رێککەوتن

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو گفتوگۆ له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق بۆ رێككه‌وتن له‌ باره‌ی پرسی نه‌وتو و بودجه‌ی عێراق ده‌ستی پێكرد،وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە لەئێستادا لێکتێگەیشتن لەنێوان ناوەند و ھەرێمی کوردستاندا ھەیە، بەئومێدی ئەوەی کە ھەردوولا بگەن بە رێککەوتنێکی دووقۆڵیی کە لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت.

 

حامد یونس زوبێعی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگه‌یاندووه‌”:  لەئێستادا لێکتێگەیشتن لەنێوان ناوەند و ھەرێمدا ھەیە و بەئومێدی ئەوەی ھەردوولا بگەن بە رێککەوتنێکی دووقۆڵیی کە لە بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا بێت”.

 

حامد یونس زوبێعی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، ئاماژەی بەوەداوە کە دوای دابەزینی نرخی نەوت، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک-ەوە دیارییکراوە و گوتی:”تا ئێستا عێراق رۆڵێکی گەورەی گیراوە بە ئامانجی بەدیھێنانی ھاوسەنگی لە بازاڕەکانی جیهاندا کە لەئێستادا، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکاندا، ٦٥ دۆلاری تێپەڕاندووە”.

 

Back to top button