روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان

 

 

دواى ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند په‌یج و ئه‌كاوه‌نتێك لێدوانێك به‌ ناوی ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كارووباری پێكهاته‌كان بڵاو كرایه‌وه‌، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كارووباری پێكهاته‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ ئەم جۆرە چەواشەکاریانە خزمەت بە ھیچ کەس و لایەنێک ناکات.

له‌ به‌شێكی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كارووباری پێكهاته‌كاندا هاتووه‌، ماوەی چەند رۆژێکە لەلایەن چەند پەیجی سۆشیال مێدیای نابەرپرس ھەواڵ و ھێرشی چەواشەکاری دەکرێت مەبەست و ئامانجیان تێکدانی رەوشی سەقامگیری و پێکەوە ژیانە

 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان

 

روونکردنەوەیەک لە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان

 

ماوەی چەند رۆژێکە لەلایەن چەند پەیجی سۆشیال مێدیای نابەرپرس ھەواڵ و ھێرشی چەواشەکاری دەکرێت مەبەست و ئامانجیان تێکدانی رەوشی سەقامگیری و پێکەوە ژیانە

لەم میمبەرەوە دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم جۆرە چەواشەکاریانە خزمەت بە ھیچ کەس و لایەنێک ناکات

و بە شانازیەوە دەڵێین ھەولێر شاری ئاشتی و پێکەوە ژیانە شاری فرەرەنگ و کولتوورە جیاکانە .

 

نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان

 

Back to top button