ئاری هه‌رسین: په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ سلێمانی داگیر بكات
ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی/ هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند، په‌كه‌كه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌كارده‌هێنێت له هه‌موو هه‌وڵێكدایه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بچنه به‌ره‌یه‌كه‌وه بۆ لێدانی پارتی، كاریان دژایه‌تیكردنی پارتییه.
ئاری هەرسین ئەوەشی روونكرده‌وه كه په‌كه‌كه له‌بری ئه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی بباته كوردستانی توركیا، هێناویانه‌ته كوردستانی عێراق، هه‌ڵبه‌ت په‌كه‌كه شه‌ڕی توركیای پێناكرێت، ده‌یانه‌وێت به زۆر هه‌موو كوردستان داگیر بكه‌ن، له‌و نێوه‌نده‌شدا سلێمانی.
هه‌روه‌ها دەڵێ، په‌كه‌كه شانه‌ی نووستوو و نهێنێ هه‌یه، له‌پاڵ ئه‌وه‌یشدا سوود وه‌رده‌گرێت له‌و كه‌شه دیموكراسییه‌ی كه له كوردستان بوونی هه‌یه، به‌ناوی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژنان و شتی دروستكردووه و گرووپی ناڕه‌زایه‌تی پێكهێناوه كه مه‌به‌ستی لاوازكردنی ده‌زگاكانی حكوومه‌تی خۆجێی سلێمانییه.