کەشناسی هەرێم : بارانبارین دەستپێدەکاتەۆە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له سه‌نته‌رى پارێزگا و ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی سێشه‌ممه ، له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له سلێمانیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.