ئاگادارییەک لە هاتووچۆی هه‌ولێرەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تا و تۆمارنه‌كراوه‌كان بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ئاگادارییه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداری خاوه‌ن ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌بێ سه‌ره‌تا و تۆمار نه‌كراون.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی بێ سەرەتا و تۆمار نەکراوەکان دەکەینەوە کەوا لە خشتەی ڕابردوو بڵاومان کردبۆوە کەوا بەپێی پیتی دیاری کراو سەردانی پشکنین بکەن ، لە ئەمڕۆوە سەردانی کردن ئارەزومەندانەیە واتا هەموو کەسێک دەتوانێت لە هەر ڕۆژێک بێت سەردانی لیژنەی پشکنین بکات بۆ سەرژمێری کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.

بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر

 

Back to top button