كار و چاڵاكیه‌كانی ئه‌مڕۆی بارزانی له‌ میونشن راگه‌یانرا

خواكوڕك

سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و ژمارەیەكی تری بەرپرسانی باڵای وڵاتان و جیهان كۆدەبێتەوە.

به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفرانیسی میونشن ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 18/2/2017 كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌ و دیداری گرنگ ئه‌نجام ده‌دات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ حیدر عه‌بادی و شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و ژمارەیەكی تری بەرپرسانی باڵای وڵاتان و جیهان كۆدەبێتەوە.

په‌نجا وسێیه‌مین کۆنگرە ئاسایشی میونشن له‌ 17ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستی پێكرد و بۆماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رۆكی هه‌رێم به‌یاوه‌ری شانێك كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر فواد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌یه‌.

Back to top button