گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ باره‌ی بڕیاری كه‌ره‌نتین‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی كه‌می ڕێژه‌ی تووشبوان له رۆژانی پشوو ڕایده‌گه‌ێنێت: نۆڕینگه و تاقیگه‌كان له‌ رۆژانی هه‌ینی تێست كه‌متر وه‌رده‌گیرێن، له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری كه‌ره‌نتینه‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات به‌ پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی نوێ بۆ ڕه‌وشی كۆرۆنا پێشنیاز ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، د. ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هۆی كه‌می ژماره‌ی تووشبون له‌ رۆژانی هه‌ینیدا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نۆڕینگه‌ و تاقیگه‌كان له‌و رۆژه‌دا‌ داخراون، نه‌خۆش كه‌متر سه‌ردان ده‌كا و حاڵه‌ته‌ گوماناوییه‌كانیش كه‌متر كۆ ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و ڕێژه‌ تووشبوونه‌ی رۆژانی هه‌ینی، هی خاڵه‌ سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كانه‌، به‌ڵام له‌ پلاندایه‌ له‌ رۆژانی پشووش تێست زیاد بكه‌ین.

به‌پێی دواین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 392 كه‌سی دیكه‌ له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و 7 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا.

Back to top button