ئێران: ئەمریكا لەسەر ڕێڕەوی ترەمپ بەردەوامە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە گوتی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هیچ شتێکی جیاوازی لە ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی پێشوو ئەنجام نەداوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند، ئەمریکا کاتەکەی تەواو دەبێت بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی حوزەیرانەوە.

زەریف لە لێدوانێکیدا بۆ ناوەندی سیاسەتی ئەوروپا ئەوەشی وت، کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا هیچ کارێکی جیاوازی لە ئیدارەی پێشوو ئەنجام نەداوە.

Back to top button