خۆپیشاندان لە 4 پارێزگای باشووری عێراق دەستیپێکرد و داواى دامەزراندن و خزمەتگوزارى دەکەن.
بەپێی سەرچاوە ئەمنی و شایتەحاڵەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، سەدان خۆپیشاندەر چەند رێگایەکی سەرەکییان لە 4 پارێزگای باشووری عێراق داخست.
خۆپیشاندەران لە زیقار، بەسرە، واست و میسان داوای دامەزراندن و خزمەتگوزاری سەرەکیی دەکەن، بەتایبەتیش، ئاو و کارەبا. بۆ ئەم مەبەستەش، هەستاون بە سووتاندنی تایە و داخستنى رێگا سەرەکییەکان.
جێی ئاماژەیە، بەپێی نوێترین داتای وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی بێکاری لە عێراق گەیشتۆتە 27% و رێژەی هەژاریش گەیشتووەتە 31.7%.