د.محه‌ممه‌د خورشيد له‌باره‌ى خۆپيشاندانه‌كه‌ى كه‌ركووك:له ئه‌نجام پێويسته ئاسايبوونه‌وه‌ى كه‌ركووك سه‌ربگرێت نه‌ك كێشه فره‌وانتر بكرێت
له پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌وه، لایەنگرانی حەشدی شەعبی رێگەی کەرکووک – هەولێریان داخستووە و لەبەردەم بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی ديموكراتى كوردستان گردبوونەتەوە دژى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى باره‌گاكانى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌و شاره . بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتیی کوردستانيش لە شارى کەرکووک ڕايده‌گه‌ينێت، سه‌رچاوه‌ى ئه‌وانه‌ى خۆپيشاندانه‌كه‌يان رێكخستووه ديارن كه سه‌ربه لايه‌نێكى سياسين له حه‌شدى شه‌عبى ، ده‌شلێ : له ئه‌نجام پێويسته ئاسايبوونه‌وه‌ى شارى كه‌ركووك سه‌ربگرێت نه‌ك كێشه فره‌وانتر بكرێت .”
د.محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى راگەیاند ” وه‌كو له وێنه‌ى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌ياندن پشان ده‌درێ سه‌رچاوه‌ى ئه‌وانه‌ى خۆپيشاندانه‌كه‌ى رێكخستووه ديارن كه سه‌ربه لايه‌نێكى سياسين له حه‌شدى شه‌عبى و، چه‌كداريان هه‌يه ئه‌مرۆ به‌شێك له خه‌ڵكى خۆيان كۆكردۆته‌وه و هێناويانه بۆ پاڵپشتى خۆيان له‌وێ دايانناون .”
بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک دەڵێت ” به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و فكره‌يه‌ى دژى هه‌موو رێككه‌وتنێكى نێوان هه‌رێم و به‌غدايه و، ئه‌مه‌ش فكره‌يه‌كى خراپه و باش نيه، وه گرفته‌كانى عێراق چاره‌سه‌رناكات به‌ڵكو ئاڵۆزترى ده‌كات، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و فكره‌يه‌ى ئه‌وان هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌رايه پێشتريش له ساڵى 2019 روويدا.”
لە كۆتايى قسەکانیدا محەممەد خورشید دەشڵێت “ئه‌مانه به مه‌نتقى هێز قسه‌ده‌كه‌ن به مه‌نتقى عه‌قل قسه‌ناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به مه‌نتقى عه‌قل بيربكه‌نه‌وه نابێت ئه‌و جوله‌يه بكه‌ن، چونكه له ئه‌نجام پێويسته ئاسايبوونه‌وه‌ى شارى كه‌ركووك سه‌ربگرێت نه‌ك كێشه فره‌وانتر بكرێت .”