كاریگەری پولپۆستەكە بەردەوامە

پرسی مۆری پۆست، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەبۆنەی سەردانی پاپا فرانسیس دیزاین كرابوو، بەردەوام کارلێک دەکات،

دەسەڵاتدارانی ئێران نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، نازم دەباغ بانگ دەکەن بۆ ناڕەزایی،هەروەها نوسینگەی داواکاری گشتی لە ئەنقەرە، بە تۆمەتی بەرزکردنەوەی تیرۆر و جیاخوازی، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ پەرلەمانتاری هەدەپە کە زۆرینەی کوردە، بەردان ئۆزتورک کردەوە،

لە بەیاننامەیەکدا، نوسینگەی داواکاری گشتی ڕایگەیاند، بە ئاماژەدان بە ڕەخنەی ئەنقەرە لە مۆرەی پۆستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پاش سەردانەکەی پاپا دەرکراوە پەرلەمانتاری کورد بەردان ئۆزتورک لەپەرلەمانی تورکیا ڕەتیکردەوە کە كاریگەری تورکیا لەسەر کاراکتەری کورد بێت ،

ئەو گوتی ” نەخشەی کوردستان کە لەسەر ئەو مۆرە یادە کە لەهەولێر چاپکراوە ، نوێنەرایەتی هەموو کوردێکە ، ناوی ئەو جوگرافیایەی کە ئێمە لەبەرەبەیانەکانی مێژووەوە لەسەری ژیاوین، کوردستانە وئەمە شتێک نییە تازە بۆی دۆزراوەتەوە ” .

هەروەها، گوتی:”زیاتر لە پێنج هەزار ساڵە لەسەر ئەم خاکە دەژین، لەو چوارچێوەیەدا سەردانەکەی پاپا کە نەخشەی کوردستان لە خۆ دەگرێت، هێمایە بۆ جوگرافیای کوردستان و میزوبوتامیا”

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا یەکەم کەس بوو ئیدانەی ئەو پۆستەی کرد ، کە پاپای تێدا دەردەکەوێت و لە پشتییەوە نەخشەی مێژوویی کوردستان .

Back to top button