سبه‌ی به‌ به‌شداری حه‌وت وه‌زیر و نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

 

له‌ 33یه‌مین ساڵ رۆژی كیمیابارانی هه‌ڵبه‌جه‌ی شه‌هید، په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی ره‌وشی پارێزگاكه‌ سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ به‌شداری حه‌وت وه‌زیری و نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شداری وەزیرانی ناوخۆ، پیشەسازی و بازرگانی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، رۆشنبیری و لاوان لەگەڵ بریکاری وەزیری شەهیدان و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتیشی، لە دانیشتنەکەدا کەموکوڕییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە رووی خزمەتگوزاری و کارگێڕيیەوە باسدەکرێن، بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن.

 

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان

 

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی2021/3/16 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

 

  • خستنەڕووی كێشەو گرفتەكانی پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی چارەسەركردنیان، بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
Back to top button