هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی هێزێكی زۆری سه‌ربازی له قه‌ره‌چۆغ جێگیر كرد
دواى زياد بوونى جموجۆله‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش بڕیاریدا به جێگیر كردنی هێزێكی سه‌ربازی له نێوان پارزگاكانی نه‌ینه‌واو كه‌ركووك.
میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاند كه ئه‌مڕؤ هێزێكی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی هێزێكی زۆری كه چه‌كی قورسیان پێبووه له نزیك چیای “قەرەچۆغ”ی سەر بە قەزای مەخموور جێگیر كردووه و چەند گەڕێكی چاودێریان لەو ناوچانە ئەنجامداوه.
هه‌روه‌ها میدیاكانی عێراق راشیانگه‌یاندووه : “ھێزەكان چەند ساترێكی سەربازییان درووستكرد و چەند رۆژێكە فڕۆەكەكانی ئەمەریكا چاودێری ناوچەكانی دن لە كەركووك و گوێڕ و ناوچەكانی باشووری مووسڵ لە پارێزگاك نینەوا دەكەن، وەك ھەوڵێك بۆ دابینكردنی ناوچەكانی دەوروبەری شاری ھەولێر“.