پارێزگاری هەولێر لە هێڵی 104ـی پۆلیسی فریاکەوتن وەڵامی هاووڵاتییان دەداتەوە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەههژماری تایبهتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی كردهوه، كهدرەنگانی شەوی رابردوو 15-3-2021، سەردانی پۆلیس فریاکەوتنی هەولێری کردووە.
لە سەنتەری وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاووڵاتییان بە هێڵی 104ـی فریاکەوتنی پۆلیس، ئومێد خۆشناو وەڵامی هاووڵاتییانی داوەتەوە و لە کێشە و گرفتەکانیانی کۆڵیوەتەوە.
دهقی نووسینه بڵاو كراوهكهی پارێزگاری ههولێر:
لەبنکەی (104) وەڵامی هاوڵاتییانم دەدایەوە
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی ئارامی شار و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان و کێشە و گرفت و بەهاناوەچوونیان لەهەر ڕووداوێکی نەخوازرا و ئەنجامدانی تاوانێک، تادرەنگانێکی ئەمشەوە، لەبنکەی (104) هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر، خۆم وەڵامی پەیوەندییەکانی ھاوڵاتییانم دەدایەوە و ئاگاداری و ڕێنمایم بە مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەدا بۆئەوەی لەزووترین کات بەھانای هاوڵاتییان بچن و کۆنترۆڵی ڕووداوە نەخوازراوەکان بکرێت.