کەشناسی هەرێم : بارانبارین دەسپێدەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى نمه‌باران ته‌نیا له هه‌ولێر هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی چوارشه‌ممه ، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.