مسته‌فا كازمی: پەیامێکی لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاوکردەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ یادی (33) ساڵه‌ی كیمیابارانی  هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌ڵێت: هه‌ڵه‌بجه‌ برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌بیرهێناینه‌وه‌، كه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌ك بووه‌ به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.

مسته‌قا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاندئه‌مڕۆ هاوسۆزین له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازاره‌ مێژووییه‌ی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌ دژی زوڵم و دیكتاتۆری، (33) ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كوردستانی عێراق تێپه‌ڕده‌بێت، كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی هه‌زاران كه‌سی سڤیل.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌بیرهێناینه‌وه‌، كه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌ك بووه‌ به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێمه‌ ئیلهام له‌ گیانبه‌ختكردووی شه‌هیدان و ناڵه‌ی رووحیان وه‌رده‌گرین، كه‌ ئه‌وان خه‌باتیان بۆ كرد، له‌ پێناو عێراقێكی دیموكراتی، هاووڵاتیانی شانازی پێوه‌ بكه‌ن.

Back to top button