سه‌رۆك بارزانی: هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە و نكۆڵی لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكرێت
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى لە 33یه‌مین ساڵڕۆژى کیمیابارانی هەڵەبجەدا په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌تویته‌كه‌دا رایدەگەیەنێت: جێگەی شەرمێكی گەورەیە دوای تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەو جینۆسایدەی لەدژی خەڵكی كوردستان ئەنجام دراوە، هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە و نكۆڵی لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكرێت.