سهرۆكی ههرێمی كوردستان: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی جینۆساید بکات
لەساڵیادى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەدا نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان پهیامێكی بڵاو كردهوه رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لەگەڵ ھاونیشتیمانیان لە كوردستان، ساتێك بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی 5 هەزار هاووڵاتی وەستاین كە 33 ساڵ لەمەوبەر لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا بە دەستی ڕژێمی بەعس شەهید كران. پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بنبڕکردنی چەكی كۆمەڵكوژ یەكڕیز بێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی جینۆساید بکات.