شاندی حکومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی درێژە بە گفتوگۆکانی بدات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و لایەنەکان، سەردانی بەغدا دەکات.

د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 33 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە قسەی بۆ رۆژنامەوانان کرد و رایگەیاند، “ئومێدەوارین ئەو پرۆژەیە [پرۆژەیاسای بودجە] هەنگاوێک بێت بۆ بونیادنانەوەی متمانە لەنێوان هەردوولا. ئەمەش هەنگاوێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی داهاتوو لەگەڵ حکومەتی عێراق.

شاندەکە هەمان شاندی پێشوو دەبێت بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جیگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەچێتەوە بەغدا

Back to top button