محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به‌ئۆتۆمبێلێكی مارسـیدس په‌یامێك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌نێرێت
ئه‌مڕۆ 16ی ئاداری 2021، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به ئۆتۆمبیلی مارسیدس بۆ 33 هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ڕۆشته ئه‌و شاره.
میدیای فەرمی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه: كه له ڕۆژی 7ی ئاداری 1991 ئه‌و ئۆتۆمبیله هی قاعیدی فیرقه‌ی 36ی سوپای عێراق بوو له سه‌راوی سوبحان ئاغای سه‌ربه سهدیدسادق ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
میدیای فەرمی حزبی سۆسیالیست ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ساڵانه محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له ڕۆژی 16ی ئازار به‌و ئۆتۆمبێله ده‌چێته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك لێكده‌درێته‌وه گه‌ر گه‌لی كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕیز بێت هیچ هێزێكی داگیركه‌ر ناتوانێت له كوردستان بمێنێته‌وه. بۆیه دروستبونی به‌ره‌ی كوردستان یه‌كڕیزی دروستكرد و ڕاپه‌ڕینی لێكهوهتهوه و به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان له ده‌ستی ڕژێمی به‌عس ڕزگار كرا.
ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه تێده‌په‌ڕێت كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو بۆردومانكرا.
ئەوەی بەرانبەر بە هەڵەبجەییەكان كرا كۆمەڵكوژی و جینۆساید بوو، بەڵام هێشتا هیچ دادگایەكی نێودەوڵەتی بە جینۆسایدی نەناساندووە و حكوومەتی فیدراڵی عێراقیش قەرەبووی كەسوكاری قوربانیانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی نەكردووەتەوە.
لە تەواوی شارەكانی كوردستان جگە لەو رێزلێنانە گشتییەی خەڵك بۆ یادەكە دەینوێنن، رێوڕەسمی جۆراوجۆر بۆ یادەكە دەكرێتەوە.