دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌ته‌مه‌نى 84 ساڵى کۆچی دوایی کرد.
دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ، نووسه‌ر و مێژوو نووسى به‌ناوبانگى كورد لە نەخۆشخانەيه‌ك لە شاری بۆنی وڵاتى ئەڵمانیا، له‌ته‌مه‌نى 84 ساڵى کۆچی دوایی کرد.
به‌شێك له‌وێسته‌گه‌ى ژيانى دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر :
– كه‌مال مه‌زهه‌ر – 14 شوباتى 1937 –ئاغجه‌له‌ر –كه‌ركووك له دایك بووه .
– سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندى و دوا ناوه‌ندى له سلێمانى ته‌واو كردووه .
– 1955 – چۆته كۆلێژى په‌یمانگاى مامۆستایان – به‌شى مێژوو له به‌غدا ، له ساڵى 1959 كۆلێژى ته‌واو كردووه.
– 1960 چۆته یه‌كێتى سۆڤیه‌ت تا 1970 هه‌ر له یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له ساڵى 1963 دوو دكتۆراى به ده‌ست هێناوه ، به ناونیشانى (خه‌باتى رِزگارى كورد له عێراق (1918-1932) ، كه كه دواتر كرا به په‌رتوكێك به زمان رِووسى بلاَوكرایه‌وه .
– دووه‌م دكتۆراى كه‌مال مه‌زهه‌ر به ناوى زانستى (زانستى علوم) كه ئه‌مرِۆ ژماره‌یه‌كى كه‌م له‌و دكتۆرایه‌یان هه‌یه .
له‌وانه له (له‌نده‌ن-به‌ریتانیا) ، دواتر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا رسول ئه‌م برِوانامه‌یه‌یى به ده‌ست هێناوه .
– ده‌یان په‌رتوكى مێژووى باڵوكراوه‌ته‌وه ، له‌گه‌ڵ سه‌دان وتار به زمانه‌كانى ( كوردى ، عه‌ره‌بی ، رِووسى) كه یه‌كه‌م وتارى لى رِۆژنامه‌ى (ژین) بلاَوكراوه‌ته‌وه كه گۆرانى شاعیر سه‌رنووسه‌رى بوو .
– دواى به‌یاننامه‌ى (11) ئازار گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان بووه به ئه‌ندامى كارا و سكرتێرى گشتى كۆرِى زانیارى كورد .
– سه‌دان قوتابی ماجستێر و دكتۆرا به سه‌رپه‌رشتى دكتۆر كمال مه‌زهه‌ر نامه‌كانیا نووسیوه ، یاخوود لێژنه‌ى نامه‌كانیان بووه .
– 1974 چۆته پاڵ شۆرِشى ئه‌یلول ، وه له كۆرِى زانیارى كورد به‌شدار بووه پاشان بۆته مامۆستاى مێژوو له كۆلێژى به‌غدا .
هەندێک لە بەرهەمەکانیيشى ئه‌مانه‌ن :
– ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی.
– تێگەیشتنی راستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنووسی کوردی‌دا.
– چینی کرێکارانی عێراق.
– چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد -بەرگی 1
– چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد -بەرگی 2
– خەباتی رزگاریخوازی کورد و ئازەر لە ئێران
– رێنیسانس.
– زاراوەی کارگێڕی، (عەرەبی کوردی).
– كوردستان لەساڵەكانی شەڕی یەكەمی جیهاندا.
– میر.