عه‌ممار حه‌كيم : ئێستاش یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ویژدانمان ئازار ده‌دات

سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ى عێراقى، له‌يادى 33 ساڵه‌ى كيميابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد ده‌لێ:، ئێستاش یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ویژدانمان ئازار ده‌دات و هه‌سته‌كانمان توڕه ده‌كات و وامان لێده‌كات زیاتر ده‌ست به‌ئه‌زموونه دیموكراتییه‌كه‌مانه‌وه بگرین.
عه‌مار حه‌كیم ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر وێنه‌يه‌كى رۆژى كيميابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيدى داناوه و ده‌نووسێت: “ئێستاش یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ویژدانمان ئازار ده‌دات و هه‌سته‌كانمان توڕه ده‌كات و وامان لێده‌كات زیاتر ده‌ست به‌ئه‌زموونه دیموكراتییه‌كه‌مانه‌وه بگرین”.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه گوتیشی: “بڕوامان وایه سیاسه‌تی كوشتن و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و ده‌ركردن و فه‌رامۆشكردن و جیاوازی پێكهاته‌كان ره‌ت بكه‌ینه‌وه”.
عه‌مار حه‌كيم ده‌شلێت، ره‌حمه‌ت بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و قوربانیانی ئه‌نفال و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵ و تیرۆریستانی داعش ده‌نێرین”.