ميسال ئالووسى له‌يادى مه‌رگه‌ساتى هه‌ڵه‌بجه :هێشتا هه‌ندێك وه‌حش خوازيارى شه‌ڕ و كوشتنن به‌رامبه‌ر به كورد
سياسه‌تمه‌دارێكى عێراقى له‌يادى 33 ساڵه‌ى كاره‌ساتى كيميابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد ده‌لێ : هێشتا هه‌ندێك وه‌حش خوازيارى شه‌ڕ و كوشتنن به‌رامبه‌ر به كورد،ده‌يانه‌وێت رزق و رۆزيان ببڕن و برسيان بكه‌ن.
ميسال ئالووسى،سه‌رۆكى حيزبى ئومه‌ى عێراقى و سياسهتمهدارى عێراقى له تويتێكدا له په‌ره‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر ده‌نووسێت :” 33 ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگه‌ساتى هه‌ڵه‌بجه تێپه‌رده‌بێت، هێشتا هه‌ندێك وه‌حش خوازيارى شه‌ڕ و كوشتنن به‌رامبه‌ر به كورد و بۆمباران كردنى ناوچه‌كانيان و كوشتنى نه‌وه‌كانيان و ده‌يانه‌وێت رزق و رۆزيان ببڕن و برسيان بكه‌ن.
ده‌شلێت:” به‌م بۆنه‌يه سڵاو و نه‌مرى بۆ شههيدانى هه‌ڵه‌بجه و، سه‌رشۆرى و ملكهچيش بۆ دوژمنانى كورد.”