سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د.کەمال مەزهەر په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى به‌ڵاوكرده‌وه‌

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پرۆفيسۆر د.کەمال مەزهەر په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى به‌ڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌لێ : لە ڕێی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری بواری مێژووی کوردستان و کتێبخانەی کوردی کردووە. 

 

ده‌قى پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مێژوونووسی ناسراوی کورد کەمال مەزهەر.

 

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و مێژوونووسی نێوداری کورد د.کەمال مەزهەر-م بیست ، کە لە ڕێی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری بواری مێژووی کوردستان و کتێبخانەی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button