وه‌زیری ئه‌وقاف، به‌ فه‌رمی بانگهێشتنامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی گه‌یانده‌ شێخی ئه‌زهه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات

پشتيوان سادق، وه‌زيرى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاراسته‌ی شێخی ئه‌زهه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.

پشتيوان سادق، وه‌زيرى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌ره‌ى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يس بووك ده‌لێ : لەچوارچێوەی سەردانەکەماندا بۆ ميسر، چاومان کەوت بە بەشێخی ئەزھەر د. ئه‌حمه‌د ته‌یب، بانگھێشت نامەیەکی فەرمی و ڕێزی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستانمان گەیاندە بەڕێز شێخی ئەزھەر بەمەبەستی سەردانیان بۆکوردستان، “

وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌شلێ:” رێز و پێزانینی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی كوردستانی بۆ رۆڵی میانڕەوی ئەزھەر لەگەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام به‌ شێخی ئه‌زهه‌ر گه‌یاندووه‌.

د.پشتيوان سادق هه‌روه‌ها ده‌شلێت:”گفتوگۆمان لەبارەی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان کردلەزانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن لەئەزھەر.

وه‌زيرى ئه‌وقاف له‌كۆتاييدا ده‌لێ:” شێخی ئەزھەر باسی رۆڵی زانایان و رۆشنبیرانی کوردى کرد لەخزمەت ئایین و موسوڵماناندا، ھەروەھا ھەرێمی کوردستانی بەشوێنێکی ئارام و لانەی پێکەوەژیان وەسف کرد، خۆشحاڵی خۆی بە بانگھێشت نامەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان نیشاندا.

 

 

Back to top button