ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شیرین ئه‌مین
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شیرین ئه‌مین به‌و هۆيه‌وه ئاڵۆزی دروست بوو.
شیرین ئه‌مین خێزانى كاوه گه‌رميانى ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كرد و ، گوتی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی كه هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد، ئازاد كراوه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه بكرێ، له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شیرین ئه‌مین “.
شیرین ئه‌مین په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌دواى په‌لاماردانه‌كه له په‌ره‌ى تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك وێنه‌ى فرۆكه‌وانه‌كه‌ى داناوه وه‌كو به‌ڵگه و ده‌لێت”دوای کۆمەڵێک وتەی ڕاستەقینەم لەسەر هەڵەبجە هێنانی سەربازی ئێرانی بۆ هەڵەبجە و سەرجەم وتەکانمیان لە پڕۆتۆکۆڵ سڕیەوەو فراکسیۆنی یەکێتی هێرشیان کردە سەرم.”
هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى :”دوای ئەوەی ئەم وێنەیەی فرۆکەوانە دەربازبووەکەی کیمابارانی هەڵەبجەم بەرز کردەوە لە ناو هۆڵی پەرلەمان ئێستا ناهێڵن داخلی هۆڵی پەرلەمان بم.”