42 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جار هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كراونه‌ته‌ ئامانجی فڕۆكه‌كان ئه‌مریكا و له‌ لایه‌كی دیكه‌ داعش هێرشی كردونه‌ته‌ سه‌رده‌سته‌ی باڵای حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی دوومانگی رابردوو 42 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون.

 

سوڵتان موسه‌وی، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كاروباری ئیداری له‌ حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌نها له‌ دوومانگی رابردوو واتا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تا ئێستا (42) چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی راشیگه‌یاندووه‌ به‌ به‌به‌راورد به‌ مانگه‌ سه‌رتاكانی ساڵانی رابردوو رێژه‌كه‌ به‌رزه‌و به‌ جۆرێك له‌ ساڵی رابردوودا (146) چه‌كداری حه‌شد كوژراوون، به‌ڵام له‌ (2019) دا (208) چه‌كدار كوژرابوون.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ریزی پارێزگاكانی عێراقدا، پارێزگای به‌سره‌، پله‌ی یه‌كه‌می له‌ زۆری ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ر به‌ حه‌شد به‌ركه‌وتووه‌.

Back to top button