میسال ئالوسی: هه‌موو هه‌وڵی وه‌لائییه‌كان له دژی سه‌ركرده مه‌سعود بارزانی شكستیان هێنا
میسال ئالوسی، سیاسه‌تمه‌دار و دامه‌زرێنه‌ری حزبی ئومه‌ی عێراقی وه‌ڵامێكی توندی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌بو وه‌لاء ئه‌لوه‌لائی، ئه‌مینداری كه‌تائیب سه‌یدولشوهه‌دائی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دایه‌وه، كه له تویتێكدا روو له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی نووسیبووی: “ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه رێگری له تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه بكه‌ین”.
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی میسال ئالوسی بۆ ئه‌مینداری كه‌تائیب سه‌یدولشوهه‌داء:
به‌شێك له وه‌ڵامه‌كه‌م؛
له‌گه‌ڵ رێزم
رژێمی ئێرانی له ملكه‌چكردنی سه‌ركرده مه‌سعود بارزانی شكستی هێنا و له‌وه‌شدا شكستی هێنا كه جڵه‌وی بڕیاری سیاسی بكات و لێره‌شدا تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه دوژمنكارییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆردومان و هێرشی ئاسمانیش نه‌یانتوانی له شێواندنی سه‌قامگیری كوردستان سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ڕێگه‌ی میلیشیا وه‌لائییه ناسراوه‌كان به تیرۆرست له‌سه‌ر ئاستی جیهان و عێراق، په‌نا بۆ مووشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر ببات و هه‌وڵ بۆ گه‌مارۆدانی كوردستان له‌ڕووی ئابووری و حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی میانه‌ی به‌قاچاغبردنی شایسته‌كانی حكومه‌تی كوردستان و دواخستنی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه بدات، ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانی میكانیزمه تیرۆرستییه‌كانی ته‌واوكه‌ری تیرۆری موشه‌كبارانیی ترسنۆكانه. ئه‌مڕۆش دوایین ده‌مامكی چه‌په‌ڵی شۆفێنیی گه‌مژانه لاده‌چێت، كه هه‌وڵ بۆ تێكه‌ڵكردنی لاپه‌ڕه‌كان و شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌و میلیشیایانه و تاوانه تیرۆرستییه‌كانیان ده‌رهه‌ق به مرۆڤ و ده‌وڵه‌ت و ده‌ستور ده‌ده‌ن. عه‌وره‌تی وه‌لائیه‌ته چه‌په‌ڵه‌كانیان دابه‌زیوه و ئه‌مه شتێكی نهێنی نییه كه خۆڕاگری و به‌هێزی ئیداره‌ی ئازادی كوردی بوو بووه هۆی له‌باربردنی خه‌ونه به‌دینه‌هاتووه‌كانی فاشیسته وه‌لائییه نوێیه‌كان و، پێوه‌یسته تێبینی ئه‌وه بكرێت، كه ئه‌و هه‌ڵچوونه تیرۆرستییه چه‌په‌ڵه ده‌چێته خانه‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی حكومه‌تی كازمی و سه‌پاندنی ئه‌جێندای وه‌لائی له‌سه‌ری.
وه‌لائییه‌كان هیچ به‌هایه‌ك جڵه‌ویان ناگرێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ملكه‌چبوون و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانیان به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانی نه‌خۆش.
میسال ئالوسی