ئه‌مه‌ریكا: هه‌رگیز ئه‌و سته‌مكارییه له‌بیر ناكه‌ین كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كراوه
جۆی هوود، یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆهه‌ڵاتی ناوه‌راست له رێوڕه‌سمی یاده‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه كه له واشنتن به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌رێوه‌چوو رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بوونێكی سه‌ربازی و سیاسی گه‌وره‌مان له ناوچه‌كه هه‌یه و چه‌ندین ملیۆن دۆلاریشمان بۆ پێكه‌وه‌ژیان له‌عێراق خه‌رجكردووه، بۆ پاریزگاریكردن له خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان. راشیگه‌یاند، یاده‌وه‌ری تاڵی هه‌ڵه‌بجه له بیره‌وه‌رییه‌كانمان ده‌مێنێته‌وه، رێگه‌ش ناده‌ین به‌شار ئه‌سه‌د هه‌نگاوی وا بنێت و، رێگه‌ش ناده‌ین ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی.
له‌وباره‌یه‌وه هوود دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و رووداوه تاڵه هانمان ده‌دات، كه هه‌رگیز رێگه به دووبارهبوونهیان نه‌ده‌ین، به‌تایبه‌ت ریگریكردن له به‌شار ئه‌سه‌د و له هه‌ر كوێیه‌كی جیهان گومان بكه‌ین رێگه به دووباره بونه‌وه‌ی ناده‌ین و رێگه به رژێمی ئێرانیش ناده‌ین ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات.
جختیشی كرده‌وه، نابێت ئازاره‌كانی گه‌لی كوردستان له‌بیر بكه‌ین به‌تایبه‌ت له عێراق، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌تان بیر دێنمه‌وه، كه پاپای ڤاتیكان له هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س مه‌راسیمی ئایینی به‌رێوه‌برد، نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌شتی پێكه‌وه ژیان و برایه‌تییه له‌عێراق، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی به‌شێكی مێژووییه بۆ گه‌لی كوردستان و نابێت ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه له‌بیر بكه‌ین و ده‌بیت بیان پارێزین، هه‌روه‌ها ئێمه وه‌كو ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندین به پاراستنی ئه‌م به‌هایانه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێمه هیچ كات ئه‌و یاده‌وه‌رییه تاڵانه له‌بیر ناكه‌ین، كه رووبه‌رووی هه‌ریمی كوردستان بوونه‌ته‌وه.