سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ژاپۆن كۆبووه‌وه
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ حكوومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن دووپات كرده‌وه كه هه‌میشه له چوارچێوه‌ی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانیاندا بۆ عێراق، یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان داوه و ساڵانێكی درێژه ئاژانس و ڕێخكراوه ناحكوومییه‌كانی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان كاران و به ئه‌نجامدانی كار و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواره‌كانی ئاو و كاره‌با و ئاوه‌ڕۆدا، هاوكاریی هه‌رێمی كورستان ده‌كه‌ن.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/3/17 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سوزوكی كۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی ژاپۆن بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و هاوكارییانه‌ی له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی ژاپۆنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له گه‌ڵ ژاپۆن، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی ژاپۆنی له هه‌رێمی كوردستان، لێكه‌وته‌كانی په‌تای كۆڤید_19، هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی جیی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق وێڕای ستایشكردنی دۆخی ئارام و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی پێشكه‌ش به ئاژانسه‌كان و ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی ژاپۆن ده‌كرێت و دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێی بواره پێویسته‌كان پڕۆژه و كاری خزمه‌تگوزاری ئه‌نجام ده‌دات.