دژە تیرۆری کوردستان بۆ ئەبوئالا وەلائی : رقوکینەتان لە بەرامبەر سەرۆک بارزانی لە 16ی ئۆکتۆبەر تاقی کردەوە، بەڵام شکست و سەرشۆڕیتان بۆ مایەوە.
دژه تيرۆرى كوردستان لهڕاگهيێنراوێكدا وهڵامى ئهبوئالا وهلائى دهداتهوه و دهلێ : نە نوێنەرایەتی عێراق دەکەن و نە خاوەنی هیچ پێگەیەکی فەرمین، تیرۆریستێكی ترسنۆکن کە لەسەر خواستی ئاغاکانتان وڵات وێران دەکەن و هەر رۆژەو لە شوێنێک کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن،
دژه تيرۆرى ههرێمى كوردستان له راگهيێنراوێكدا كهمێك لهمهوبهر لهژێرناونيشانى وەڵامێک بۆ ئەبوئالا وەلائی ڕايگهياند: نە نوێنەرایەتی عێراق دەکەن و نە خاوەنی هیچ پێگەیەکی فەرمین، تیرۆریستێكی ترسنۆکن کە لەسەر خواستی ئاغاکانتان وڵات وێران دەکەن و هەر رۆژەو لە شوێنێک کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، هاووڵاتیی سڤیل دەکەنە قوربانی و شوێنە گشتییەکان و فڕۆکەخانە مەدەنییەکان مووشەکباران دەکەن و پەلاماری هاوپەیمانان دەدەن .
دژه تيرۆرى كوردستان ههروهها له راگهيێنراوهكهيدا دهشلێ : وڵاتێك بودجەکەی بە دەست ئێوە بێت و ئێوە بڕیاری لەبارەوە بدەن، بێگومان ئەوە ئەنجامەکەیەتی کە دەبێ ژیانی هاووڵاتیانی پڕ لە مەرگەسات بێت و لەژێر هێڵی هەژاریدا بژین و لەسەر زبڵەکانی لێواری شار بۆ ژەمێک خۆراک بگەڕێن.
له كۆتايى ڕاگهيێنراوهكهى دژه تيرۆرى كوردستان هاتووه :” رقوکینەتان لە بەرامبەر سەرۆک بارزانی لە 16ی ئۆکتۆبەر تاقی کردەوە، بەڵام شکست و سەرشۆڕیتان بۆ مایەوە.