پەرلەمانتارێكی عەسایبى ئەھلولحەق له كوتلهى سادقون داوای جیابوونەوەی ھەرێمی كوردستان دەكات
پەرلەمانتارێكی كوتلەی سادقون، باڵی سیاسی عەسایب ئەھلولحەق داوادهكات ھەرێمی كوردستان لە عێراق جیا ببێتەوە.
پەرلەمانتار سامر زەیبان ئەلحەمدانی لە تویتێكدا لە سەر پێگەی تویتەر نووسیوويهتی: “جیابوونەوەی ھەرێمی كوردستان لە عێراق بۆ عەرەب و كورد باشترە”.
ئهو پەرلەمانتارهی كوتلەی سادقون، باڵی سیاسی عەسایب ئەھلولحەق گوتیشی: جیابوونەوە “بەمەرجە ئینسافیيەكان بۆ ئەوەی ھەموو لایەك بگاتە ھەڵبژاردەكانی سفری. خاڵێك و سەری دێڕ.”
دواى پۆست كردنى ئهو كورته تويته به چهند كاتژمێرێك ئهو پهرلهمانتاره لايبردووه له پهيجى فهرميى خۆى.