داواكاری گشتی توركیا داوای داخستنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ده‌كات

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا توركیا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرسی پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌ توركیا به‌ تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیر كرد، داواكاری گشتی توركیا داوای داخستنی ئه‌و پارته‌ كوردیه‌ ده‌كه‌ن.

 

ئاژانسی هه‌واڵی ئەنادۆڵ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ داواكاری گشتی توركیا، داواكارییەكی بۆ دادگای دەستووری بەرز كردووەتەوە، تێیدا داوایكردووە پارتی گەلانی دیموكراتیك (ھەدەپە) قەدەغەبكرێت.

 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ داواكاری گشتی توركیا به‌ تۆمه‌تی كاركردن دژ به‌ یه‌كێتی خاكی توركیا داواكه‌ی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌و ده‌ڵێت ره‌فتاره‌كانی به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌ شكاندنی یەكێتی دەوڵەت لەگەڵ گەلی توركیایان كردووەتە ئامانج”.

 

لای خۆشیه‌وه‌ پەروین بۆڵدان، یەكێك لە سەركردەكانی ھەدەپە بە ئاژانسی رۆژنامەوانی فەرەنسای گوتووە: “ئایا لە حاڵەتی قەدەغەكردنی حزبەكەمان ئێمە واز لە سیاسەت دێنین؟ بێگومان نا.. زۆر جێگرەوەی دیكە ھەنە”.

 

گوتیشی: “لە رابردوودا حزبەكانمان قەدەغەكران و چەندین حزبی دیكەمان درووستكرد.. ھەموو جارێكیش رێزەكانمان بەھێزتر كردووە”.

 

سەرچاوە: “رۆیتەرز

Back to top button