ئیخلاس دلێمی: نامانه‌وێت ئه‌زموونی ئێران له عێراق دووباره ببێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی كۆبووه‌وه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه بایكۆتی دانیشتنی نوێنه‌رانمان كرد، چونكه نامانه‌وێت ئه‌زموونی ئێران له عێراق دووباره ببێته‌وه.
ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه: “ئێمه و هه‌ندێك له هێزه سیاسییه جیاجیاكان له سوننه و شیعه، هێزه مه‌ده‌نییه‌كان و كه‌مینه ئاینییه‌كان دانیشتنی نوێنه‌رانمان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر دادگای ئیتیحادی بایكۆت كرد، به ئامانجی رێگرتن له كۆپیكردنی ئه‌زموونی ئێران له دادگا كه ئه‌مه‌ش له رێی دانانی شه‌رعزانانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له ده‌ركردنی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان”.
هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه ئه‌و په‌رله‌مانتاره به رادیۆی دیجله‌ی راگه‌یاندووه : كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین مافه مه‌ده‌نییه‌كان له جێبه‌جێكردنی یاساكاندا له چوارچێوه‌ی كاری دادگای ئیتیحادی بۆ پارێزگاری له مافی گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.