بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێم: بهگوژمهی زیاتر له 6 ملیۆن دۆلار سێ پڕۆژهی ئاو و ئاوهڕۆ جێبهجێ دهكرێن
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، جگە لەو پڕۆژانەی لەسەر قەرزی ژاپۆنی لە شاری ھەولێر جێبەجێ دەکرێن، لە سلێمانی و ھەڵەبجەش سێ پڕۆژە بە گوژمەی شەش ملیۆن و500ھەزار دۆلار جێبەجێ دەکرێن.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە: ئەو پڕۆژانەی ئاو و ئاوەڕۆ کە لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێن دەستیان پێ کراوە و لە 30مەتری و 60مەتری ھەندێک کار تەواو کراوە و کەلوپەلیش بۆ پڕۆژەی ئیفراز کڕدراوە و لە سلێمانی و ھەڵەبجەش بە گوژمەی شەش ملیۆن و500ھەزار دۆلار پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر راشیدهگهێنێت: پڕۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە سێ پڕۆژەن و بریتین لە دەرکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی ھەڵەبجە، دانانی تۆڕی ئاوی چەند گەڕەکێکی ھەڵەبجە و دانانی ھێڵی سەرەکیی گواستنەوەی ئاو لە سلێمانی کە17 کیلۆمەترە.
باسی لهوهش کردووە: کۆی گشتیی پارەی قەرزی ژاپۆنی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکاتە 9،6ملیۆن دۆلار بۆ ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە.