چین و ئەمریكا كۆدەبنەوە

پەکین لە مانگی نیساندا بەدوای کۆبوونەوەی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ هاوتا چینییەکەیدایە ، ئەگەر بێت و هەردوو وڵات لە میانەی کۆبوونەوەی ئالاسکادا کە چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە لە نێوان گەورە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە دا گفتوگۆی پڕ لە بەروبوومی بۆ بکەن.

بلومبێرگ لە زاری یەکێک لە سەرچاوە ئاگاداریەکانیەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی ئەمریکا و چین، وەک ئەوەی لە لایەن بەرپرسانی چینەوە هەستی پێدەکرێت، لە ڕۆژی زەوی 22ی نیسان دا ئەنجام دەرێت، بۆ ئەوەی سەرنجی ئەو دوو سەرکردەیە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا نیشان بدات.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ گوتی بایدن لە ئێستاوە ئامادەیە بۆ ئەوەی ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام بدات بۆ ئەوەی جیهان بەرەو هەوڵی زیاتر پاڵ پێوە بنێت بۆ کەمکردنەوەی دەرچەی کاربۆن و گازی زیان بەخش.

سەرچاوە: ئەلشەرقیە

Back to top button